به‌یاننامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ (به بۆنه‌ی 10ی دیسامبر،رۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ ده‌خرێته‌وه به‌رچاوی خوێنه‌ران)
10 / 12 / 2011
وه‌رگێڕان له فارسی‌یه‌وه: قادر وریا
به‌و هۆیه‌وه كه وه‌به‌ر چاو نه‌گرتن‌و سووكایه‌تی كردن به مافه‌كانی مرۆڤ، كرده‌وه‌ی دڕندانه‌ی ئه‌وتۆیان به‌دواوه بووه كه ویژدانی مرۆڤایه‌تییان وروژاندوه‌و، پێكهێنانی جیهانێك كه له‌و دا مرۆڤه‌كان له بیر‌ورا ده‌ربڕین‌دا سه‌ربه‌ست‌و، له ترس‌و هه‌ژاری به دوور بن، وه‌ك به‌رزترین ئاره‌زووی مرۆڤ راگه‌یه‌ندراوه؛
به‌و هۆیه‌وه كه پێویسته مافه‌كانی مرۆڤ له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی قانوونه‌وه پشتیوانی‌یان لێ بكرێ تا مرۆڤ ناچار نه‌بێ له دژی سته‌م‌و بێدادی وه‌ك دواچاره په‌نا بباته به‌ر ڕاپه‌رین؛
شه‌هیدان ئەبوو كانیەڕەشی و جه‌لیل ره‌حیمیان