بۆ 22ی رێبەندانی ئەمساڵ دەبێ چی بەخەڵكی خۆمان بڵێین؟ ... دیاری نه‌کراو

قادر وریا
22
ی رێبەندانی ئەمساڵ، هەم بۆ سەرانی كۆماری ئیسلامی و هەم بۆ بزووتنەوەی سەوز گرینگییەكی تایبەتی هەیە. جارێكی دیكە دەرفەتێك هاتۆتەوە سەر رێی ئەم بزووتنەوەیە تا بە سەرانی كودیتاچیی ئەم رێژیمەی بسەلمێنێ تەسلیمی هەڕەشەكانیان نابێ و ئەم بۆنەیەش دەكاتەوە بە سەحنەی بێزاری دەربڕینی بەرینی خەڵك لەم دەسەڵاتە دیكتاتۆرو ناشەرعی¬یە.
لە حاڵێك دا لە 22ی رێبەندان نزیك دەبينەوە كە پێویستيی هاوپێوەندی و پشتیوانی لەبزووتنەوەی سەوز، بووە بە پرسی رۆژی زۆربەی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئەگەر لە سەرەتادا، ئەوە حیزبی دێموكراتی كوردستان بوو لە پێویستيی پشتیوانی لەم بزووتنەوەیەو راكێشانی سەرنجی بزووتنەوەكە بۆ لای پرسی نەتەوەیی دەدوا، ئێستا كۆمەڵێك حیزب و رێكخراوی دیكە تێكەڵ بەم گوتارە بوون.
22
ی رێبەندانی داهاتوو، هەلێكە بۆ ئەوەی خەڵكی كوردستانیش ـ كە لە بەربەرەكانیی رێژیمی دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی دا هەموو كات پێشەنگ بووە ــ پشتیوانی و هاوپێوەندیی خۆی لەگەڵ بزووتنەوەی ئازادیخوازیی ئێران پێشان بداو بە خەڵكی تاران و شارە گەورەكانی ئێران و سەرانسەری دنیا رابگەیەنێ كە كوردستانیش لە داواكردنی ئازادی و دێموكراسی و كۆتایهاتن بە دیكتاتۆری و ملهوڕی دا، هاودەنگی هه‌موو خەڵكی ئێرانە. بەڵام خەڵكی كوردستان لە 22ی رێبەندان دا چ بكەن و كام هەڵوێست لەخۆیان نیشان بدەن تا لەلایەك هاوپێوەندیی خۆیان لەگەڵ بزووتنەوەی سەوز پێشان دابێ و لەلایەكی دیكەش ئەم كردەوە و هەڵوێستەیان بە قازانجی رێژیم نەشكێتەوە؟
لە تاران و شارە گەورەكانی وەك تەوریز، ئیسفەهان، شیراز، مەشهەد و .. خەڵك كە دێنە سەر شەقامەكان، بە رەنگی سەوزو هەڵگرتنی وێنەی رێبەرانی ئەم بزووتنەوەیە و زیاتر له‌ درووشمی "یا حسین میر حسین" ریزی خۆیان لە لایەنگرانی تاقمی دەسەڵاتدار جیا دەكەنەوە. جگە لەمەش چوونە سەر شەقام لە بۆنە حكوومی و مەزهەبی و گشتی یەكان داو دروشمدان بە دژی دەوڵەتی كودیتا و خامه‌نەیی دیكتاتۆر بووە بە عادەت، ئەگەر چی ئەم كارە هەزینەشی هەڵگرتبێ. لە كوردستان، خەڵك لەگەڵ ئەوەی لە خەڵكی بەشەكانی دیكەی ئێران زیاتر لە كۆماری ئیسلامی بێزارن، تا ئێستاش شوناس و ویست و داخوازەكانی خۆیان لە رەنگی سەوزدا نەدۆزیوەتەوە. كوردستان لە 7 مانگی رابردوو دا نیشانی داوە بە رەنگی سەوزو بە هەڵگرتنی وێنەی رێبەرانی ئەم بزووتنەوەیە، نایەوێ بێتە سەر شەقام، ئەم هەڵوێستەشی لە خۆرا نیە. ئەوه‌ش بە جێگای خۆی كە بە شێوەیەكی گشتی و تێكڕایی، خەڵكی كوردستان هەم سەبارەت بە بوونی 3 دەیە سەركوتی خوێناوی و بێرەحمانە، هەم بە هۆی بچووكبوونی شارەكان و لە پەراوێزدا بوونی ناوچەكە ودەنگنەدانەوەی تاوان و سەركوتی رێژیم لەكاتی خۆپیشاندانەكان دا و بە تەنیا مانەوە لە رابردوودا، روویان لە خۆپیشاندان نیە. لە بەرامبەردا، زیاتر پێشوازییان لە مانگرتنی گشتی وەك شێوەیەك لە ناڕەزایەتی دەربڕین كردوە كە هەزینەشی لە خۆپیشاندان كەمترە.

لە 22ی رێبەندانی ئەمساڵ دا، خەلكی كوردستان ئایا بە مانگرتنی گشتی دەبێ هاوپێوەندیی خۆیان لەگەڵ خەڵكی بەشەكانی دیكەی ئێران نیشان بدەن؟ ئەویش لەكاتێكدا که‌ لەلایەن  رێبه‌رانی بزووتنەوەی سەوزەوە، بۆ بەربەرەكانی لەگەڵ تاقمی دەسەڵاتدار لە تاران و شارە گەورەكانی دیكە، هاتنە دەر لە ماڵ و چوون بۆ سەر شەقام لەم رۆژەدا پێشنیار كراوە! ئایاخه‌ڵکی کورستان ئه‌گه‌ر وەك عادەتیانە، بێ رەنگی سەوزو نیشانەكانی ئەم بزووتنەوەیە بچنە سەر شەقام، رێژیم لە حوزووری بێڕەنگی سەوزی ئه‌وان بە قازانجی خۆی كەڵكی تەبلیغاتی وەرناگرێ؟ ئایا دەگونجێ خەڵكی كوردستان بە مۆركی كوردانە و دروشمی تایبەت بە خۆیانەوە كە هەم هاوهەڵوێستی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆرانخوازانەی خەڵكی ئێرانی پێوە دیار بێ، هەم ناڕەزایەتی و بێزاری لە رێژیم، بێنە سەر شەقام؟
لێرەدایە كە جاریكی دیكە پێویستیی دیالۆگ، هاوكاری و هاوهەڵوێستی لەنێوان حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان خۆی دەردەخاتەوە. خەڵكەكەمان چاویان بڕیوەتە هەڵوێست و دەنگ و رەنگی حیزبەكانیان . حیزبەكانیش سەرەڕای داننان بە پێویستی و هاوپێوەندیی بزووتنەوەی ئازادیخوازی لە كوردستان و ئێران و پێشبڕكێی شوێندانان لەسەر بزووتنەوەی سەوز، كارێكی ئەوتۆیان بۆ هاوهەڵوێستی و هاوهەنگاوی لەنێوان خۆیان و لەنێو خەڵك دا نەكردوە!
تا 22ی رێبەندان حەوتوویەكی ماوە. با لەم یەك حەوتوویە دا هەڵوێستمان بكەین بە یەك و، ئەوەندەمان ئازایەتی و هەستكردن بە بەرپرسایەتی تێدابێ، كە هەڵوێستێكی شیاوی چاوەڕوانیی خەڵك لەم ساتە مێژوویی¬یە دا بگرین.

سه‌روتاری   رؤژنامه‌ى "كوردستان" ئؤرگانى حيزبى ديموكراتى كوردستان( 528)

z ڕێکه‌وتی 2010/2/5-23:11 له‌لایان qader wirya بۆ چوونه‌کان(0) - ?   
درخواست احزاب كرد از مردم كردستان در رابطه‌ با 22 بهمن چە خواهد بود؟ ... دیاری نه‌کراو

 

قادر وریا

22 بهمن امسال، هم برای رهبران جمهوری اسلامی و هم برای جنبش سبز حائز اهمیت خاصی است. بار دیگر فرصتی پیش آمدەاست تا این جنبش بە سران كودتاگر این رژیم بفهماند كە درمقابل تهدیدات آنها تسلیم نخواهد شد و این مناسبت را نیز بە صحنەی اعلان انزجار وسیع مردم از حاكمیتی دیكتاتور و نامشروع مبدل خواهد ساخت.

در حالی به‌ روز بیست و دوم بهمن ماە نزدیك می شویم كە لزوم همبستگی و حمایت از جنبش سبز، بە بحث روز اكثر احزاب سیاسی كردستان ایران تبدیل گشتەاست. اگر در ابتدا، این حزب دمكرات كردستان بود كە از لزوم حمایت از این جنبش و معطوف ساختن توجە این جنبش بە مسئلەی ملی خلقهای ایران سخن می گفت، هم اكنون چندین حزب و سازمان دیگر نیز این گفتمان و خط مشی را در سرلوحەی كار خویش قرار دادەاند.

22 بهمن ماە امسال، فرصتی است تا مردم كردستان نیز ـ كە در مبارزە با رژیم دیكتاتور جمهوری اسلامی هموارە پیشرو و پیشاهنگ بودەاند ـ بار دیگر حمایت و همبستگی خود را با جنبش آزادیخواهی در سراسر ایران نشان دهند و بە مردم تهران و سایر كلان شهرهای ایران و سراسر دنیا بگویند كە كردستان نیز در مطالبە آزادی و دمكراسی و پایان بخشیدن بە دیكتاتوری و استبداد، با سایر مردم ایران همصداست.

اما مردم كردستان در روز 22 بهمن باید چە اقدامی انجام دهند و چە موچعی اتخاذ نمایند كە از سویی همبستگی خود با جنبش سبز را اعلام نمایند و از سوی دیگر این اقدام و موضعشان از سوی رژیم و به‌ نفع آن مورد بهرەبرداری قرار نگیرد!

در تهران و كلان شهرهای تبریز، اصفهان، شیراز، مشهد و ...مردمی كە بە خیابان می آیند، با رنگ سبز و در دست داشتن تصاویری از رهبران این جنبش و سر دادان شعار "یا حسین، میرحسین" صفوف خود را از طرفداران هیات حاكمە متمایز می سازند. علاوە بر این بە خیابان آمدن در مناسبتهای حكومتی و مذهبی و عمومی و سردادن شعار علیە دولت كودتا و خامنەای دیكتاتور بە یك روال بدل گشتەاست، گرچە این عمل تقبل هزینەای بسیاری را از سوی جنبش در پی داشتەاست. اما در كردستان، مردم با اینكە بیش از مردم سایر بخشهای ایران از جمهوری اسلامی بیزارند، تاكنون هویت و خواست و مطالبات خویش را در رنگ سبز نیافتەاند. كردستان در 7 ماە گذشتە نشان دادەاست كە آمادە نیست با رنگ سبز و با در دست داشتن تصاویر رهبران این جنبش بە خیابان بیاید، كە این موضع ریشە در بی توجهی این جنبش بە مطالبات و مسائل كردستان دارد. این نیز بجای خود كە مردم كردستان هم بە علت سە دهە سركوب خونین و بیرحمانە، هم بە علت كوچك بودن شهرهای كردستان و درحاشیە ماندن این منطقە و عدم انعكاس جنایات و سركوبگریهای رژیم در زمان برگزاری تظاهرات و بە علت تنها ماندنشان در گذشتە، تمایل چندانی بە برگزاری تظاهرات ندارند. در عوض بیش تر از اعتصاب عمومی بە مثابەی یكی از طرق اعلام اعتراض بهرە جستەاند كە در قیاس با تظاهرات، هزینەی كمتری را نیز بە دنبال دارد.

در 22 بهمن ماە امسال، آیا مردم كردستان باید با اعتصاب سراسری و عمومی همبستگی شان را با سابر مردم ایران نشان دهند؟ آنهم در زمانی كە از سوی جنبش سبز در تهران و سایر شهرها، آمدن بە خیابانها در این روز برای بیان اعتراض و انزجار از هیأت حاكمە پیشنهاد شدەاست؟

یا اگر چنانچە مرسوم است مردم كردستان بدون رنگ سبز و نشانەهای این جنبش بە خیابان بیایند، آیا رژیم در غیاب رنگ سبز از حضور مردم كردستان در خیابانها بە سود خود بهرەبرداری تبلیغاتی نخواهد كرد؟

آیا امكان پذیر است كە مردم كردستان با مظاهر كردستانی و شعارهای مخصوص بە خودشان كە هم بیانگر موضع مشترك و همبستگی با جنبش تحول خواهانەی مردم ایران و هم نمایانگر انزجار از رژیم باشد، بە خیابان بیایند؟

اینجاست كە بار دیگر گفتگو، همكاری و اتخاذ موضع مشترك در میان احزاب سیاسی كردستان ایران بە مثابەی یك ضرورت مبرم نمایانگر می شود. مردم كردستان در این روزهای حساس چشم انتظار مواضع بیانات احزاب كرد هستند. احزابی كە علیرغم اعتراف بە لزوم همبستگی جنبش آزادیخواهانە در كردستان و ایران و رقابت بر سر تاثیرگذاری بر جنبش سبز، هنوز اقدام خاصی در جهت اتخاذ موضعی مشترك و هماهنگی در بین خودشان و همچنین در بین مردم كردستان انجام نداەاند! تا 22 بهمن تنها یك هفتە فرصت هست. بیاییم در راستای اتخاد موضعی مشترك بكوشیم و آنقدر شجاعت و احساس مسئولیت از خود نشان دهیم كە لازمە در پیش گرفتن موضعی درخور انتظار مردم در این لحظەی تاریخی است.


سرمقالە نشريە‌ "كوردستان" ارگان حزب دمكرات كردستان

z ڕێکه‌وتی 2010/2/5-23:06 له‌لایان qader wirya بۆ چوونه‌کان(0) - ?