له نیوه‌ی یه‌كه‌می به‌فرانباری ئه‌مساڵ دا، دوایین كۆنفرانسی تایبه‌ت به كۆنگره‌ی چارده‌یه‌می حیزبی دێموكراتی كوردستان كه كۆنفرانسی كادره‌كانی حیزب له كوردستان بوو، به‌ڕێوه‌چوو‌و، نوێنه‌رانی كادره‌كانی حیزب له كوردستان بۆ كۆنگره‌ی چارده‌یه‌م هه‌ڵ بژێردران.
ده‌ست پێكردنی ره‌وتی كار‌و باره‌كانی ئاماده كردنی كۆنگره‌ی چارده‌یه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌هاری رابردوو كه كومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب له كۆبوونه‌وه‌ی خۆی‌دا كومیته‌ی ئاماده كردنی كۆنگره‌و هه‌یئه‌تی نووسینه‌وه‌ی به‌رنامه‌و پێڕه‌وی نێوخۆی حیزبی دیاری كرد.
له‌م بابه‌ته كورته‌دا ناكرێ به قووڵی بچینه‌نێو ورده‌كارییه‌كانی كار‌و باری پێوه‌ندیدار به كۆنگره‌ی 14ی حیزب. هه‌ر بۆیه قامك له سه‌ر دوو جیاوازیی بنه‌ڕه‌تیی كاری ئه‌م كۆنگره‌یه له‌گه‌ڵ كاره سه‌ره‌تاییه‌كانی كۆنگره‌كانی پێشوو داده‌نێم‌و هه‌ڵوێسته‌یه‌كیان له‌سه‌ر ده‌كه‌م.
حیزبی دێموكرات به درێژایی مێژووی خۆی، كۆنگره گرتن‌و چونیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنه‌كه‌ی به پرسێكی حیزبی‌و رێكخراوه‌یی‌و نێوخۆیی زانیوه، بۆیه‌ش هیچ كات هه‌وڵی نه‌داوه خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی حیزب له كاروباری پێوه‌ندیدار به كۆنگره دا به‌شدار بكا. به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ماڵاوایی له‌م جۆره روانینه كرد‌و بۆخۆی هه‌نگاوی یه‌كه‌می نا تا دۆستان‌و ئۆگرانی خاوه‌ن نه‌زه‌ری ده‌ره‌وه‌ی حیزبیش، له نووسینه‌وه‌ی به‌رنامه‌و پێڕه‌وی نێوخۆی ئه‌م حیزبه‌دا‌و له كاروباری پێوه‌ندیدار به كۆنگره‌كه‌ی‌دا به‌شدار بن. ئه‌م بانگه‌وازه‌و باوه‌ش كردنه‌وه بۆ ره‌خنه‌و بیر‌و رای جیاواز، بوو به‌هۆی ئه‌وه له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان رووناكبیران‌و ئۆگرانی كاری سیاسی كه ئاره‌زووی نوێبوونه‌وه‌و به‌ره‌وپێشچوونی حیزبی دێموكراتی كوردستانیان هه‌یه، ده‌یان وتار‌و بابه‌ت له‌م پێوه‌ندییه‌دا بۆ حیزبی دێموكراتی كوردستان بنێرن یا له ماڵپه‌ڕه ئینتێرنێتی‌یه‌كان دا بڵاویان بكه‌نه‌وه‌و، تیشك بخه‌نه سه‌ر لاوازی‌و كه‌م‌و كورتییه‌كان‌و، ئیده‌و پێشنیاری جوان بهێننه گۆڕێ. ئه‌گه‌ر له‌م دوو سێ كۆنگره‌ی پێشوودا، بووڵته‌نی كۆنگره هه‌ر بۆنێوخۆی حیزب ده‌رده‌چوو‌و ته‌نیا ئه‌ندامانی حیزب ده‌یانتوانی بۆی بنووسن‌و بیخوێننه‌وه، ئه‌مجاره‌یان هه‌موو كه‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌بوو بۆ بووڵته‌نی كۆنگره بنووسێ‌و، بووڵته‌ن له نامیلكه‌یه‌كی نێوخۆیی‌یه‌وه، بوو به‌بڵاو كراوه‌یه‌كی ئاشكرا كه هه‌موو كه‌س ده‌یتوانی ده‌ستی پێ‌رابگا‌و بیخوێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر به درێژایی مێژووی حیزب، ره‌خنه‌و نووسینی ره‌خنه‌گرانه‌ی كه‌سان‌و لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حیزب له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبه دا، به‌ساردی وه‌رگیرا‌وه زۆرجاریش به‌توندی و‌ڵامیان دراوه‌ته‌وه، ئه‌مجاره‌یان هه‌وڵ درا واقیعبینانه سه‌یری ئه‌م جۆره ره‌خنه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه بكرێ‌و ،ئه‌گه‌ر شتی دڵسۆزانه‌و دروستیان تێدایه، پێشوازییان لێ‌بكرێ‌و، ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌كان له جێی خۆیان دا نین، به نه‌رمی‌و سینگ فراوانی‌یه‌وه و‌ڵامیان بدرێته‌وه.
دووهه‌م جیاوازیی كار‌و باری سه‌ره‌تایی كۆنگره‌ی ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ كۆنگره‌كانی پێشوو، له‌و رێوشوێن‌و میكانیزمانه دا بوو كه بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی كۆنگره كه‌ڵكیان لێ‌وه‌رگیرا. حیزبی دێموكراتی كوردستان بڕیاری به خۆداچوونه‌وه‌و ده‌رس وه‌رگرتن له هه‌ڵه‌و كه‌م‌و كورتییه‌كانی رابردووی داوه. بۆیه زۆر بی‌مانا‌و سه‌یر ده‌بوو ئه‌گه‌ر ئه‌زموونه خراپه‌كانی پێشوو له بواری هه‌ڵبژاردندا دووپات بكاته‌وه. ده‌سته‌به‌ندیی نهێنی كه له كۆنفرانسه‌كانی كۆنگره‌ی 13دا، چاره‌نووسی هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی له پێشه‌وه دیاری كردبوو، له‌و دیارده دزێوانه بوو كه ده‌بوو جارێكی دیكه رێگای پێ نه‌درێته‌وه تا هه‌ڵبژاردنێكی سالم به‌رێوه‌بچێ. دیاره ململانێی جه‌ناحی له كۆنفرانسه‌كان‌و كۆنگره‌كانی پێشتریش دا هه‌بوو‌و وای كردبوو ته‌نیا سه‌ركه‌وتنی قۆڵێك به سه‌ر قۆڵێكی دیكه‌دا، ببێته ئامانجی سه‌ره‌كیی هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و له سۆنگه‌ی ئه‌م ململانێیه‌وه "شایسته سالاری"و زۆر له مافه‌كانی جۆراوجۆرییه‌كانی نێو حیزب ببوونه قوربانی. به ئه‌زموون وه‌رگرتن له‌م رابردووه ناخۆشه بوو كه كومیته‌ی ئاماده‌كردنی كۆنگره‌ی 14ی حیزب هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی نوێ‌و گونجاوی‌دا‌و، له‌م هه‌وڵه‌شی دا به‌ده‌نه‌ی حیزبی به‌شدار كرد. به وه‌رگرتنی راو بۆچوونی كادره‌كان‌و ئه‌ندامانی حیزب‌و پێكهێنانی كۆبوونه‌وه‌و سمیناری تایبه‌ت‌و تاوتوێكردنی پێشنیاره جۆراوجۆره‌كان، میكانیزمی ئه‌وتۆی دۆزینه‌وه كه جۆراوجۆرییه‌كانی نێو حیزب جگه له‌وه‌ی دانیان پێدا بنرێ، بتوانن راسته‌وخۆ نوێنه‌ری خۆیان بۆ كۆنگره بنێرن. له كۆنگره‌ی 14ی حیزب دا، رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له ژنانی ئه‌ندامی حیزب حوزووریان ده‌بێ به جۆرێك كه ده‌توانین بڵێین له مێژووی حیزب دا ئه‌م حوزووره، بێ‌وێنه‌یه. هه‌ر وڵاتێك كه ژماره‌یه‌كی دیاریكراو ئه‌ندامی حیزبی ڵی‌یه، نوێنه‌ری له‌م كۆنگره‌یه‌دا هه‌یه. ژنان‌و لاوانی ئه‌ندام له كه‌مپه حیزبی‌یه‌كانی، نوێنه‌ری راسته‌و خۆیان بۆ كۆنگره هه‌ڵ بژاردوه، ئه‌ندامانی حیزبیی دانیشتووی شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین نوێنه‌ریان له كۆنگره‌دا ده‌بێ. پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌ندامی حیزبیش، به ده‌یان نوێنه‌ریان له‌م كۆنگره‌یه‌دا هه‌یه. له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا، جۆراوجۆریی نه‌سله‌كان، جیاوازیی ناوچه‌یی‌و جوغرافیایی تێكۆشه‌رانی حیزب، وه‌به‌رچاو گیراوه. ئه‌و میكانیزمانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌دا به‌كار هێنران، ئه‌گه‌رچی ئاڵۆزتر له هی جاران بوون‌و، دۆزینه‌وه‌و جێبه‌جێكردنیان، كاتی زیاتری ویست، به‌ڵام به‌و هۆیه‌وه كه رێزگرتن له جۆراوجۆرییه‌كانی نێو حیزب‌و وڵامده‌ر بوون له ئاست چاوه‌روانییه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌ده‌نه‌ی حیزبیان مه‌به‌ست بوو، له‌گه‌ڵ كه‌مترین ناره‌زایه‌تی به‌ره‌وروو بوون‌و به‌گه‌رمی پێشوازییان لێ‌كراوه.
لێره‌دا له باسی فه‌زای دێموكراتیك‌و سالمی زاڵ به سه‌ر ئه‌م كۆنفرانسانه‌دا، له به‌ر درێژ نه‌بوونه‌وه‌ی نووسینه‌كه‌م خۆم ده‌بوێرم‌و باسه‌كه‌م به‌م قسه‌یه كۆتایی دێنم كه حیزبی ئێمه له گرتنی كۆنفرانسه‌كان‌و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی كۆنگره‌دا نیشانی‌دا ده‌توانێ لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه هه‌ڵ بداته‌وه‌و خۆی نوێ بكاته‌وه، له به‌ڕێوه‌بردنی كۆنگره‌ی 14ی خۆی‌و هه‌ڵبژاردنی رێبه‌رایه‌تیی داهاتووش دا، ده‌بێ له كه‌م‌و كورتییه‌كانی رابردوو ده‌رس وه‌ربگرێ‌و هه‌وڵ بدا كۆنگره‌كه‌ی له باری نێوه‌رۆك‌و ئاكامه‌كان‌و میكانیزمه‌كانی هه‌ڵبژاردنی رێبه‌ری‌و بڕیاره‌كانییه‌وه، گۆڕان‌و نوێخوازیی پێوه دیار بێ.