فرمێسكێك بۆ مه‌رگی ناوه‌ختی مامۆستای خۆشه‌ویست هیدایه‌ت عه‌بدوڵڵا حه‌یران ... دیاری نه‌کراو
ژووئه‌نی ئه‌م ساڵ‌و له ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك حه‌وتوودا، زمان‌و ئه‌ده‌بی كوردی دوو خه‌مخۆرو خزمه‌تكاری دڵسۆزی خۆیان له ده‌ست دا. له یه‌كی ژووئه‌ن دا دوكتور ئیحسان فواد‌و له شه‌شی ژووئه‌ن دا دوكتور هیدایه‌ت عه‌بدوڵڵا حه‌یران ماڵئاواییان له ژیان كرد‌و دۆستان‌و ئۆگران‌و قه‌درزانانی خۆیان له نێو خه‌م‌و ماته‌م دا به‌جێهێشت.
ئه‌گه‌رچی مه‌رگی دوكتور ئیحسان فوادیش به‌بۆنه‌ی خزمه‌ته‌كانی به ئه‌ده‌بی كوردی‌و به‌و هۆیه‌وه كه چه‌ند جارێك له نزیكه‌وه به خزمه‌تی گه‌یشتبووم، بۆ من خه‌به‌رێكی ناخۆش بوو، به‌ڵام نایشارمه‌وه كه هه‌واڵی مه‌رگی دوكتور هیدایه‌ت پتر ماته‌مباری كردم. ئاخر دوكتور هیدایه‌ت جگه‌له‌وه‌ی هێشتا زۆری به به‌ره‌وه مابوو‌و به‌راستی بۆ مردنی زوو بوو، مامۆستا‌م بوو، شانازی ئه‌وه‌م هه‌بوو له ساڵی سێهه‌می زانكۆدا مۆرفۆلۆژیی لێ فێر بم‌و كه‌ڵك له توانای زانستیی ئه‌و زمانه‌وانه به‌نرخه وه‌ربگرم. ئێستا كه چوار ساڵ به‌سه‌ر ئه‌وكات دا راده‌برێ‌و له خوێندنی باڵا خوێندكاری ماسته‌ر له زمانی كوردیم، به دڵنیایی‌یه‌وه ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی له قۆناغی به‌كالۆری‌دا‌و له بواری مۆرفۆلۆژی‌دا له‌و فێری بووین له‌وه‌ی له قۆناغی ماسته‌ردا ده‌یخوێنین‌و فێری ده‌بین، كه‌متر نیه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گرینگه‌و له بیری ناكه‌م، هه‌ر ته‌نیا زاڵ بوونی ئه‌و مامۆستایه به‌سه‌ر ئه‌و وانانه‌دا نه‌بوو كه پێی‌ده‌گوتین. دوكتور هیدایه‌ت عه‌بدوڵڵا حه‌یران له هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانیشی‌دا مامۆستا بوو‌و لێی فێر ده‌بووین. ئه‌و چونكه باوه‌ڕی به خۆی‌و توانا زانستی‌یه‌كه‌ی خۆی هه‌بوو، له‌گه‌ڵمان زۆر خۆمانه‌و سه‌میمی بوو. هیچ پێویستی به‌خۆ گرژ‌و مۆن كردن‌و خۆ گرتن‌و به‌زۆر خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر خوێندكاران دا نه‌بوو. هه‌موومان وه‌ك باوك‌و برای دڵسۆزی خۆمان سه‌یرمان ده‌كرد، هه‌ستمان به بوونی دیوارێك له به‌ینی خۆمان‌و ئه‌ودا نه‌ده‌كرد. ئه‌ویش وه‌ك كچ‌و كوڕی خۆی، وه‌ك خوشك‌و براو هاوڕێ‌و دۆستی نزیكی خۆی له‌گه‌ڵمان ده‌جووڵایه‌وه. ئه‌م چه‌شنه هه‌ڵسوكه‌وته‌ی له‌گه‌ڵماندا ـ به‌پێچه‌وانه‌ی تێگه‌یشتنی چه‌وتی هێندێك وشكه مامۆستا ـ نه‌ك هه‌ر نه‌ببووه هۆی كه‌ڵكی خراپ وه‌رگرتنمان له ره‌فتاری ئه‌و، به‌ڵكوو قه‌در‌و رێز‌و خۆشه‌ویستی ئه‌وی له‌لای ئَێمه چه‌ند به‌رامبه‌ر كردبوو. ئه‌وهه‌مووه نه‌رم‌و نیانی‌و گه‌رم‌و گوڕی‌و ساده‌یی‌و خاكه‌رایی‌یه‌ی ئه‌و ته‌نانه‌ت بۆ یه‌كجاریش نه‌بووه هۆی ئه‌وه كه یه‌كێك له ئێمه چل قوتابیی ئه‌و، ئیزنی ره‌فتار‌و كرده‌وه‌یه‌كی نه‌شیاو به‌خۆمان بده‌ین‌و بێڵین لێمان بره‌نجێ.
دوكتور هیدایه‌ت خوێندكاری چالاك‌و به مایه‌ی خۆش ده‌ویست‌و له‌گه‌ڵیان ده‌بوو به دۆست‌و براده‌ر. هه‌ركات خوێندكارێكی ئه‌مه‌گناسی خۆی دوای چه‌ند ساڵ دواتریش له شوێنیێك دیتبا، به‌و په‌ڕی گه‌رم‌و گوڕییه‌وه له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕوو ده‌بوو‌و له چاره‌نووسی خوێندنه‌كه‌ی ده‌پرسی‌و بۆ به‌ره‌وپێش چوونی زیاتر هانی ده‌دا.
رێگای نێوان سلێمانی‌و كۆیه به‌تایبه‌تی له زستانان دا رێگه‌یه‌كی ناخۆش‌و پڕ رووداوه. دوكتور هیدایه‌ت له سلێمانی‌یه‌وه به‌یانی زوو وه‌رێ ده‌كه‌وت. بۆ ئه‌وه‌ی له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی كۆیه وانه‌مان پێ بڵێته‌وه. هه‌مووجارێ له‌سه‌ر "محاچره" زه‌نگی موبایله‌كه‌ی لێی‌ده‌دا‌و ئێمه له وڵامه‌كه‌ی ڕا كه ده‌یگوت "ئا ئا رۆڵه گیان به سڵامه‌تی گه‌یشتووین‌و ئێستا له محاچره‌م" ده‌مانزانی یه‌كێك له منداڵه‌كانیه‌تی. سه‌ره‌نجام رۆژێ پێی¬گوتین ئه‌وه كچه‌كه‌یه‌تی كه هه‌موو جارێ هه‌واڵی به‌سڵامه‌ت گه‌یشتنی ده‌پرسێ! هه‌ر ئه‌وكات له‌لای دۆستانی هاوپۆلم ده‌مگوت كه‌سێك له‌گه‌ڵ قوتابی‌و خوێندكارانی دا پێوه‌ندی‌یه‌كی ئه‌وه‌نده دۆستانه‌و پڕ له خۆشه‌ویستیی هه‌بێ، هه‌قی خۆیه‌تی ئه‌وه‌نده لای ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆشه‌ویست بێ‌و هه‌موو جارێ به‌په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی هاتنه‌وه‌ی بن. دوكتور هیدایه‌ت، له‌سه‌ر "محاچره" هه‌ركه ده‌رفه‌تێك مابایه‌وه، له‌سه‌ر داوای ئێمه له ئه‌زموونی شاعیری خۆی ده‌دوا‌و هێندێك جاریش شێعریی بۆ ده‌خوێندینه‌وه. ئه‌گه‌ر لێم بپرسن حه‌ز ده‌كه‌ی كام دیمه‌ن له ژیانی ئه‌و شاعیره بكه‌ی به پۆستێڕێك‌و بیخه‌یه به‌رچاوی ئۆگران ده‌ڵێم ئه‌و ساته‌ی له نێو دره‌وشانه‌وه‌ی چاوه هه‌نگوینی‌یه‌كانی له نێو پۆل دا له ژیانی ئاوێته به حه‌یران‌و جوانیی باوكی ده‌دوا، یا باسی یه‌كه‌م رۆژانی پێشمه‌رگایه‌تی خۆی له قه‌ره‌داغ‌و ئه‌وینی كچه لادیی¬یه‌ك‌و ئاوی گۆزه‌ی ماڵه خانه‌خوێیه‌كه‌ی بۆ ده‌كردین.
ته‌مه‌نی هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ر له كورتیش نه‌بڕێته‌وه، سه‌ره‌نجام له جێگایه‌ك كۆتایی پێ‌دێ. ئه‌وه‌ی گرینگه كورت‌و درێژی ئه‌و ته‌مه‌نه نییه، به‌ڵكوو ئه‌و بیر‌و ناوه‌یه كه مرۆڤه‌كان له‌داوی خۆیان به‌جێی دێڵن. به‌م پێیه، دوكتور هیدایه‌ت ئه‌گه‌رچی كه‌م ژیا، هه‌ر به‌ختیاره. چونكه، فارس گوته‌نی:
از خاگر دلها نرود یاد تو هرگز
ای ێ‌نكه به نیكی همه جا ورد زبانی،
(خۆشه‌ویستیت له دڵه‌كان ناسڕێته‌وه، هه‌رگیزا‌و هه‌رگیز.
ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ناوبانگی چاكیت به‌سه‌ر هه‌موو زار‌و زمانێكه‌وه‌یه )

z ڕێکه‌وتی 2008/6/20-01:41 له‌لایان qader wirya