مامۆستا مومتاز حه‌یده‌ری و پرۆژه‌ی گۆڤاری K21 ... دیاری نه‌کراو

|
|
مامۆستا مومتاز حه‌یده‌ری و پرۆژه‌ی گۆڤاری K21
|
|
|
|
له‌م دوایانه‌دا ژماره 4 (ژماره‌ی تایبه‌ت)ی گوڤاری K21 بڵاو بۆوه. گوڤاری K21(كوردستانی سه‌ده‌ی 21 هه‌ر له یه‌كه‌م ژماره‌یه‌وه سه‌رنجی راكێشاوم. راستی‌یه‌كه‌ی، هه‌ر دوابه‌دوای دیتنی ژماره 1ی ئه‌م گوڤاره، ویستم وه‌ك رێزلێنان له هه‌وڵ و زه‌حمه‌ته‌كانی مامۆستا مومتاز حیده‌ری(سه‌رنووسه‌ریK21)، شتێك به بۆنه‌ی ده‌رچوونی گوڤاره‌كه بنووسم. به‌ڵام به هه‌ر هۆیه‌ك بوو بۆم نه‌كرا. تا راده‌یه‌كیش پێم باش بوو بزانم ئه‌و هه‌وڵه‌ی مامۆستا مومتازوهاوكاره‌كانی ده‌ستیان پێ‌كردوه، ده‌گاته كوێ و چه‌ند ده‌وام دێنێ. چونكه ده‌ركردنی رێكوپێكی گوڤارێكی وه‌رزیی 500 ـ 400 لاپه‌ری به هه‌وڵی تا راده‌یه‌كی زۆر تاكه كه‌سی و بێ له پشت بوونی ده‌زگا و دامه‌زراوێكی حكوومی و ده‌وڵه‌تی و، به هومێدی هیممه‌تی ماڵیی ئه‌م یا ئه‌و به‌رپرس و كه‌سایه‌تیی دڵسۆز، كارێكی یه‌كجار به زه‌حمه‌ته. ئێستا كه له ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێك دا 4 ژماره‌ی گوڤاری K21 بڵاو بۆته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا داوا و چاوه‌روانییه‌كه‌ی مامۆستا مومتاز حیده‌ری نه‌هاتۆته دی و، نه‌یتوانیوه ببێ به خاوه‌نی ده‌زگا و دامه‌زراوێك بۆ هه‌ر چی باشتر كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌و سامانه به نرخه‌ی له ئه‌زموون و ئه‌رشیڤی ئه‌ودا هه‌یه، به كاری ماندوویی نه‌ناسانه و پشوودرێژیی كه‌م وێنه‌ی خۆی و، به هاوكاریی ماڵیی هێندێك به‌رپرس و دۆست، له‌مانه‌ش گرنگتر به هاندان و دڵگه‌رمیی خه‌ڵكی گه‌وهه‌رناس و پێزان، پرۆژه‌كه‌ی بردۆته پێش. له‌وتووێژو نووسینه‌كانی سه‌رنووسه‌ر را ده‌ر ده‌كه‌وێ ئه‌ونده یارمه‌تییه ماڵی‌یه تاك و ته‌را و ناسه‌قامگیره‌ی به گوڤاره‌كه ده‌كرێ، به زه‌حمه‌ت به‌شی ده‌رچوونی ژماره‌یه‌ك له گوڤاره‌كه ده‌كا و، بۆ ژماره‌ی داهاتوو، كاك مومتاز ده‌بێ دیسان قۆڵی لێ هه‌ڵماڵێته‌وه و، چاوه‌ڕێی كه‌ره‌می ئه‌م یان ئه‌و به‌ڕێزه بێ. واته ده‌بێ به‌رده‌وام له نێو نیگه‌رانی و دڵه‌كوته و چاوه‌ڕوانی دا بژی! به‌ڵام په‌یدا كردنی یارمه‌تیی ماڵی و دابینكردنی تێچووی بڵاو كردنه‌وه‌ی گوڤاره‌كه، ته‌نیا یه‌كێك له خه‌مه‌كانی مامۆستا مومتازه نه‌ك سه‌رجه‌م خه‌مه‌كانی. ئه‌و هه‌مووه زه‌حمه‌ته‌ش كه سه‌ر نووسه‌ر ده‌بێ بۆ ئاماده كردنی بابه‌ته‌كان ونێوه‌رۆكی گوڤاره‌كه بیانكێشێ، جا له نووسینی خۆیه‌وه بیگره تا داوای نووسین و لێكۆلێنه‌وه له كه‌سایه‌تییه‌كان و، گه‌ڕِان به نێو ئه‌رشیڤه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی خۆی دا و هه‌ڵبژاردنی وێنه و ده‌ستنووس و نامه و دیكیۆمێنتی به نرخ، هه‌روه‌ها پێدا چوونه‌وه به بابه‌ته‌كان و، ناردن و گه‌یاندنی گوڤاره‌كه به دامه‌زرا و كه‌سایه‌تییه سیاسی و فه‌رهه‌نگی‌یه‌كان، به‌شێكی دیكه له‌و ره‌نج و ماندووبوونه‌ن كه كاك مومتاز له پێناوی ئامانجێكی پیرۆزدا، دڵخوازانه گرتوونیه ئه‌ستۆ. نه مامۆستا مومتاز پێویستی به پێ هه‌ڵا گوتنی من هه‌یه و، نه من به دركاندنی ئه‌و راستی‌یه‌ی له باره‌ی كار و خزمه‌ته‌كانی ئه‌و به‌ڕێزه ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌م هیچم ده‌ست ده‌كه‌وێ. به‌ڵام ئه‌خلاقی ئینسانی و نه‌ته‌وه‌یی و پیشه‌یی حوكم ده‌كا هه‌مووی ئێمه ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌می نه‌ته‌وه و مێژوو و زمان و فه‌رهه‌نگ و وڵاتی خۆمانمان له‌به‌ره، ئه‌و هه‌مووه دڵسۆزی و ماندووبوونه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییه به‌نرخه ببینین. كاك مومتاز ئه‌گه‌ر له ژیانی خۆی‌دا بێجگه له پێكه‌وه‌نانی ئه‌و ئه‌رشیڤه‌ی له ماڵه‌كه‌ی خۆی دا پاراستوویه‌تی، هیچی دیكه‌ی نه‌كردبێ، هێشتا هه‌ر به خزمه‌تكارێكی به‌وه‌جی نه‌ته‌وه‌كه‌ی دێته ئه‌ژمار. ئه‌و كاتانه‌ی، زۆر كه‌س به وه‌ده‌ستهێنانی سامان و هه‌وڵدان بۆ بردنه سه‌ری پله‌و پایه‌ی ئیداره‌ی و حكوومی و حیزبی و، سوودگه‌یاندن به شه‌خسی خۆیان، بردوویانه‌ته سه‌ر، كاك مومتاز به كۆ كردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و پاراستنیان، تێی په‌ڕاندوه. ئه‌ویش له هه‌لومه‌رجێك دا كه رێژیمی به‌عس هه‌وڵی فه‌وتاندنی هه‌موو شتێكی نه‌ته‌وه‌كه‌مانی ده‌دا و، گه‌ڕان به دوای زۆر له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا و راگرتنیان "بڤه" بوو. مومتاز حه‌یده‌ری به كتێبخانه‌كه‌یه‌وه، به ئه‌رشیڤه‌كه‌یه‌وه، به نووسین و ئه‌زموونه‌كانیه‌وه و، به‌و هه‌وڵانه‌ی له پێناوی رۆژنامه نووسیی كوردی‌دا داونی، له كه‌سایه‌تییه‌كی نووسه‌ر و رووناكبیر، تێی په‌ڕاندوه. ئه‌و بۆ خۆی ئێستا دامه‌زراوێكه زۆر به خزمه‌تتر له هێندێك دام و ده‌زگا كه ده‌یان كارمه‌ند و چه‌ندین میلیۆن دینار مانگانه‌یان هه‌یه. دوا به‌رهه‌می هه‌وڵه‌كانیشی، گه‌نجینه‌یه‌كه كه هه‌ر خوێنده‌وارێك ده‌توانێ گه‌وهه‌ری ونبووی خۆی تێدا بدۆزێته‌وه.K21 به‌راستی گه‌نجینه‌یه‌كه كه مرۆڤی ورد و خاوه‌ن لێكدانه‌وه، ناتوانێ پێی سه‌رسام و دڵخۆش نه‌بێ. هه‌ر بۆیه له لایه‌ن خۆمه‌وه و، له جیاتی هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی وه‌ك من ده‌رواننه ژیانی پر له خزمه‌ت و تێكۆشانی ئه‌و مامۆستا خۆشه‌ویسته، ده‌ستخۆشی له كاك مومتاز ده‌كه‌م. ته‌مه‌ندرێژی و به‌رده‌وامیی ئه‌و له هه‌وڵه به‌نرخه‌كانی دا به‌ئاوات ده‌خوازم و هیوادارم به‌رپرسان و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان ئاوڕی جیددی له پرۆژه‌ی K21 بده‌نه‌وه و، ئه‌وه‌ی شایانی خاوه‌نی ئه‌م پرۆژه‌یه‌یه، بۆی بكه‌ن.
|
z ڕێکه‌وتی 2009/4/8-18:08 له‌لایان qader wirya
بۆ چوونه‌کان(0) -
?