قادر وریا
زاهیدان، ناوه‌ندی به‌لووچستان له دووحه‌وتووی رابردوودا كۆمه‌ڵێك رووداوی خوێناویی به خۆیه‌وه دیت. له 7ی جۆزه‌ردان دا خۆكوژێكی سه‌ر به "جنبش مقاومت ملی ایران" (جندالله) بۆمبێكی له رێوره‌سمی "فاگمی"ی به‌سیجی‌یه‌كانی ئه‌و شاره له مزگه‌وتی "علی ابن ابیگالب"دا ته‌قانده‌وه‌و، بووه هۆی كوشتنی 25 كه‌س و بریندار كردنی ژماره‌یه‌كی زیاتر. 3 رۆژ دوای ئه‌م رووداوه كاربه‌ده‌ستانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی له‌و شاره 3 كه‌سی به‌لووچیان له به‌رچاوی خه‌ڵك له‌دار دا. ئه‌و 3 كه‌سه پێش له‌و ته‌قینه‌وه‌یه گیرا بوون، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستان به تاوانی هێنانی ته‌قه‌مه‌نی بۆ عامیلانی ئه‌و رووداوه، له داریان دان! رۆژی یه‌كشه‌ممه 10ی جۆزه‌ردان كاتێك مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌مید، ئیمام جومعه‌ی شار و كه‌سایه‌تیی ئایینی سوننی‌یه‌كان به مه‌به‌ستی هاوده‌ردی و هاوپێوه‌ندی له رێوره‌سمی یاد كردنه‌وه‌ی قوربانییه‌كانی كاره‌ساتی رۆژی 7ی جۆزه‌ردان دا، به‌شدار ببوو، كه‌وته به‌ر هێرش و سووكایه‌تیی "لیباس شه‌خسییه‌كان". ئه‌گه‌رچی ناوبراو له‌م هێرشه به سڵامه‌ت ده‌رچوو، به‌ڵام ئه‌و سووكایه‌تییه بوو به هۆی ورووژانی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیی خه‌ڵكی به‌لووچی شاره‌كه‌و، له نێوان ئه‌وان و شیعه‌كان كه زۆربه‌یان زابولی و سیستانین پێكهه‌ڵپرژان رووی‌دا. ئه‌مجاریش كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی به هێزی نیزامی و ته‌قه كردن له خه‌ڵكی تووڕه و گرتن و سه‌ركوت و حكوومه‌تی نیزامی وه‌زعه‌كه‌یان هێور كردوه. له‌م ئالۆزی و نائارامییانه‌ش دا زیاتر له 10 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه بریندار بوون.
ئاوڕێك له قه‌یرانه‌كانی 30 ساڵی رابردوو و كرۆئۆلۆژیی ئاڵۆزی و نائارامییه‌كانی ئێران له ماوه‌ی 3 ده‌یه ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی كۆماری ئیسلامی دا پێمان ده‌ڵێ ئه‌و سه‌رزه‌وی و ناوچانه‌ی، نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ئێران و په‌یره‌وانی ئایین و مه‌زهه‌بی جیاواز له ئایین و مه‌زهه‌بی ره‌سمیی وڵاتیان لێ ده‌ژین، ناوه‌نده سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و قه‌یران و ئاڵۆزییانه‌ن. كوردستان، به‌لووچستان، توركمه‌نستان، خوزستان و ئازه‌ربایجان كه سه‌ر زه‌وی و نیشتمانی گه‌لانی زۆر لێكراوی ئێرانن، یان هه‌ر شار‌و ناوچه‌یه‌ك كه دوو نه‌ته‌وه‌و دوو ئایینی جیاواز به هه‌لومه‌رجی نابه‌رامبه‌ره‌وه له په‌نا یه‌ك ده‌ژین، به به‌رده‌وامی یان ناوبه‌ناو، شاهیدی ململانێ و به‌ربه‌ره‌كانی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ هێزو داموده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی و، كاربه‌ده‌ستان و عامیلانی سته‌م و جیاوازیدانانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی بوون. هێندێك جاریش كێشه‌كان به لاڕێدا چوون و ره‌نگی ناكۆكیی نێوان رۆڵه‌كانی دوو نه‌ته‌وه یا په‌یره‌وانی دوو مه‌زهه‌بیان به خۆوه گرتوه. ئه‌مه‌ش له‌و راستی‌یه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه كه سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی وڵات، ئاگایانه و به ئه‌نقه‌ست، له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك كه‌سانێك له نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌بێكی تایبه‌تیان كردوه به به‌شێك له میكانیزم و ئامرازی سته‌م و جیاوازیدانانی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی له دژی نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌بێكی دیكه.
ه
ه‌ر وه‌ك ئه‌مجاریش له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی زاهیدان دا دیتمان، ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵات ئاماده نه‌بوون دان به هۆی راسته‌قینه‌ی دووپاتبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه قه‌ومی و ئایینی‌یه‌كان دا بنێن و، وه‌ك هه‌میشه ده‌ستی ده‌ره‌كییان به هۆكاری ئاڵۆزی و نائارامییه‌كان ناوبرد‌و، به ئیعدام و حكوومه‌تی نیزامی، رووبه‌رووی مه‌سه‌له‌كه بوونه‌وه. به‌ڵام كێ هه‌یه نه‌زانێ هۆی ئه‌سڵیی هه‌ڵگیرسانی ئه‌م جۆره كاره‌ساتانه، نه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌ڵكوو له نێوخۆی ئێران و راست له نێو خودی ئه‌و سیسته‌مه ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه دایه كه به‌سه‌ر ئێران‌دا زاڵه. كۆماری ئیسلامی بناغه‌كه‌ی له‌سه‌ر سته‌م و هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی و جینسی دامه‌زراوه‌و، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م رێژیمه به‌ڕێوه ده‌به‌ن و ده‌یپارێزن، له "رێبه‌ری نیزام"ه‌وه تا هه‌ر مۆره‌و قوڵه كاربه‌ده‌ستێك له دووره‌ده‌ستترین شار‌و گه‌نده‌كان، ئه‌گه‌ر به پێی قانوونه‌كان و په‌سندكراوه‌كان و بڕیار‌و راسپارده‌كانی ئه‌و رێژیمه كار بكه‌ن، كاریان به‌ڕێوه‌بردنی سته‌م و جیاوازی‌دانان و سووكایه‌تی و بێحورمه‌تی له دژی خه‌ڵكی ئێران له ژێر ناوی جۆراوجۆر دایه. هه‌ر بۆیه له هه‌ر جێگه‌یه‌ك كاسه‌ی سه‌بری خه‌ڵكی زۆرلێكراو پڕ بوو، پێش هه‌موو شوێنێك هه‌ڵ ده‌كوتنه سه‌ر دام و ده‌زگاكانی سه‌ربه‌و سیسته‌مه ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه‌و، توڕه‌یی خۆیانی به‌سه‌ر داده‌ڕێژن.
هه‌ر ئه‌م راستییه‌شه وای كردوه، پرسی سته‌م و جیاوازیدانانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی له ره‌وتی هه‌ڵبژاردنی ده‌یه‌مین ده‌وره‌ی سه‌ركۆماری دا زه‌ق بێته‌وه‌و، وه‌ك بناغه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵوێست گرتن و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، چاوی لێ ده‌كرێ.